Description
📚کتێب: دیوارە سوورە و مشکە بچکۆلە
💎مژار: چیرۆک بۆ منداڵان
📝 نووسەر و نیگارکێش: بریتا تێکێنتروپ
🖍وەرگێر: دوکتور سۆران کوردپوور
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»
پرسیار کردن، بەتایبەت لە سەر ئەو شتانەی کە هەموو پێیان وایە بوونیان هەیە و دەبێ هەبن و هیچ شکێک لە سەریان نییە، هەمیشە یەکەم هەنگاو بووە بۆ پەرەپێدان بە زانست و پێشکەوتن.
پرسیار کردن یەکێک لە هەرە سەرەکیترین کارەکانە کە فەیلەسووفەکان بۆ بناغەی کارەکانیان کەڵکی لێ وەردەگرن.
چیرۆکی «دیوارە سوورە و مشکە بچکۆلە» باسی ئەوە دەکا کە گرینگ نییه چەندە بچوک بی و ئەوانی تر بیرەکانت بێ بایەخ ببینن، گەر بوێر بی و باوەڕت بە خۆت بێ و ورەت نەکەوێ، دەتوانی سنوورەکان تێپەڕێنی و دونیای ڕەنگین و جوانییەکان بدۆزییەوە و هاوکات ببیە هۆی پێشکەوتنی کۆمەڵگاکەشت. ڕێی قارەمانەکان و گەورەکان و بوێرەکان بە پرسیاری بچووک دەست پێ دەکات.
«تێکێنتروپ»، نیگارکێش و نووسەر و هونەرمەندی بە ناوبانگی ئاڵمانی خاوەنی چەند خەڵاتە و کارەکانی بە زۆربەی زمانانی دونیا وەرگێڕدراونەتەوە کارەکانی هاوکات هەم منداڵان هەمیش گەوران دەتوانن چێژی لێبەرن. ئەو چیرۆکە باسی مشکە بچکۆلەیەک دەکات کە دەستبەرداری پرسیارەکانی نابێت، هەتاکوو……