Sale!

بوون و کات

نووسەر

مارتین هایدگەر

وەرگێڕ

کامەران نیک پەی

مژار

فەلسەفە

ژمارەی لاپەڕه

784

نۆرەی چاپ

یەکەم

size

قەباره

945,200 تومان

مژارەکان: ,

Description

‍ 📚ناوی کتێب:  بوون و کات

Being and Time,  Book by Martin Heidegger

💎مژار: فەلسەفە
📝 نووسەر: مارتین هایدگێر
🖊وەرگێڕ: کامەران نیک پەی
🖨وەشانخانە: مادیار

“بوون و کات” بە گەورەترین بەرهەم و شاکاری فەلسەفی سەدەی بیست دادەندرێت.

گرینگرتین ڕێباز و قوتابخانەکانی هاوچەرخ وەکوو ئیگزیستانسیالیسم، پێکهاتەبەزێنی، یەزدانناسی نوێ، هێرمێنۆتیک، تیۆرییەکانی ڕەخنەی ئەدەبی و هونەری، دەروونشیکاری، زۆربەی زانستەکانی مرۆڤی، بەرەوپێشەوە بردنی دیاردەناسی ئێدمۆند هوسێرل و هەروەها بیرمەند و فەیلەسووفانێکی
وەکوو گادامێر، ئارێنت، لاکان، سارتر، دێریدا، فۆکۆ و… لەژێر کاریگەری قووڵی ئەم کتێبەدا
بوون.
مێژووی مێتافیزیک و ڕۆژاوا مێژووی لەبیرکردن و بەهێندنەگرتنی چەمکی بوونە،
بەڵام “بوون و کات” بەهێزترین بنەماکانی ئەم نەریتەی لێک هەڵوەشاند و بە چوونەوە بۆ سەرەتاکان بوێرانە شۆڕشێکی گەورەی دەست پێکرد و شێوازێکی نوێی بۆ بیرکردنەوە ئاراستە کرد.
“بوون و کات” بە قووڵی ئاوڕ لە قەیرانە سەرەکییەکانی جیهان وەک نیهیلیزم، بێ هیوایی و نەبوونی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان دەداتەوە و بەدوای زیندووکردنەوە و دۆزینەوەی واتاییەکی نوێ دایە، دەیهەوێت دەلاقەیەکی نوێ لە سەردەمانی لەدەستدانی زمان لە غەریبی و لانەوازیدا بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون بکاتەوە. بۆیە ئەم کتێبە شایانی بەهێندگرتن، ئاوڕلێدانەوە، خوێندنەوە و تێڕامانێکی قووڵە.