Description
ناوی کتێب: کچەبەفرینە و حەوت کورتەباڵا
مژار: چیرۆکی فۆلکلۆری ئیسپانیایی
کۆکردنەوە: سیگرید ئایخێر
وەرگێڕ: هێژا مەنگۆر
وێنەکێش: ئاگۆستی ئاسێنسیۆ
وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»
ئەم چیرۆکە چیرۆکێکی ئەفسانەیی زۆر بەناوبانگە و بۆ زۆربەی منداڵان ئاشنایە. زۆر جاریش لە قەبارەی فیلمی سینمایی و کارتۆنیدا بڵاو کراوەتەوە.
ئەم چیرۆکە بۆ منداڵان زۆر سەرنجڕاکێشە و وەکوو زۆربەی چیرۆکە ئەفسانەییەکانی تر قارەمانێکی تێدایە کە بە هەوڵ و یارمەتی ئەو، چیرۆکەکە بە خۆشی کۆتایی پێدێت، شادی و ئاسوودەیی ڕوو لە ژیانی خەڵک و ئەو کەسانە دەکات کە ڕۆژگارێک بە ناخۆشی ژیاون.