داشکاندن!

فۆنتامارا

نووسەر

ئینیاتسیۆ سیلۆنێ

وەرگێڕ

محەمەد بادین

مژار

ڕۆمان

ژمارەی لاپەڕه

252

نۆرەی چاپ

یەکەم

259,650 تومان

مژارەکان: ,

توضیحات

📚کتێب: فۆنتامارا
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: ئینیاتسیۆ سیلۆنێ
🖊وەرگێر: محەمەد بادین
🖨وەشانخانە: مادیار

ئینیاتسیۆ سیلۆنێ (1900-1978) لە شارۆچکەی پێشینا لە باشووری ئیتاڵیا لەدایک بووە. ساڵی ١٩١٧ دەبێتە ئەندامی پارتیی سۆسیالیستی ئیتاڵی. دواتریش، لە ساڵی 1921، لە دامەزراندنی پارتیی کۆمۆنیستی ئیتاڵیادا ڕۆڵ دەگێڕێ. سێلۆنێ وەک نووسەرێکی دژەفاشیست ناسراوە و، خاوەنی چەندان بەرهەمی وێژەیی و نووسراوەی ترە. لەپاش بەدەسەڵات گەیشتنی فاشیستەکان، سیلۆنێ هەڵوەدای سویسڕا دەبێت و هەر لەوێ، لە ساڵی 1930، «فۆنتامارا» دەنووسێ کە یەکەمین و ناسراوترین ڕۆمانی وییە. ناوی ڕۆمانەکە پێک هاتووە لە دوو وشەی Fonte (کانی) و Amara (تاڵ). ئەم ڕۆمانە ڕیالیستییە بەسەرهاتی وەرزێڕگەلێکی باشووری دەگێڕێتەوە کە لەوەتای هەن چەوسێندراونەتەوە و بە ڕەنجەڕۆیی ژیاون، بەڵام زنجیرەڕووداوێک ژیانە یەکجۆرەکەیان هەڵدەتەکێنێ و چارەنووسیان دەگۆڕێ.