Description
📚کتێب: شیعری هاوچەرخی کوردی1
(سەرجەم کورتە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس)
💎مژار: شیعر
📝شاعیر: شێرکۆ بێکەس
🖨وەشانخانە: مادیار
ڕەنگە کورد ئەوەندەی لەسەر کەسایەتی و مێژووی گەلانی دیکە خوێندنەوەی ھەیە لەسەر مێژوو و کەسایەتییەکانی خۆی و بەرھەمەکانیان خوێندنەوەی نەبێ.
شێرکۆ بێکەس وەک ئیمپەراتۆری شیعری جیھان پێناسە دەکەین، بەڵام ڕەنگە ئەوەندەی لەدەرەوەی کوردستان ناسراوە لەنێوخۆی کوردستان نەناسرا بێ، لێرەدا مەبەست لەناسین تەنیا ڕواڵەت و دەنگ و ناوێکی سەر زاران نییە بەڵکوو لادانی توێکڵ و دەرخستنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان و بەرھەمەکان و تێگەیشتنێکی قووڵتر لە بێکەس و شیعری بێکەسە.
ئەم بەرھەمەی بەردەستتان گوڵچنێکی گشتگرە لە کورتەشیعرەکانی بێکەس لە سەرەتای نووسینیەوە تا کۆتایی.
بێ گومان لەم بارودۆخەی ئێستادا کە مۆبایلەکان کاتیان بۆمان نەھێشتۆتەوە گوڵچنێک لە کورتەشیعرەکانی ئیمپەراتۆر لەسەرەتاوە بۆ کۆتایی دەتوانێ یارمەتیدەر بێ، لە لایەکەوە بۆ ناسینی زیاتری بێکەس و ئاگاداری زیاتر لەسەر وێستگە شیعرییەکانی و لەلای دیکەشەوە وەک پێشەکییەک بۆ کردنەوەی دەریای بێ بن و بەرفراوان و پڕ لەمانا و مەبەستی شیعری بێکەس.