Sale!

ناڵەی جودایی2

شاعیر

مامۆستا هێمن

کۆ کردنەوەی

عەزیز ئاڵی

279,200 تومان

Description

کتێب: ناڵەی جودایی
نووسەر: مامۆستا هێمن

نابێ قەت ناڵەی جودایی بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا چ پیاوی دەربەدەر

بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە

لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون

شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانی یە

شیوەنی من شینی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە

با لە زارم بێتە دەر پشکۆی شیعر
با فراوان تر بکەم ئاسۆی شیعر

پارچە گۆشتێکە دڵی من، ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە، زوو نییە

دەردی دووری، دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی

یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو

خەم ڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی! ئەدی!؟

نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم

ڕوو لە هەر لایەک دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێ ژوان و کەونە لانی خۆم

شەو دەکێشم شەونخوونی و بێ خەوی
ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی

چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟!
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟!