Description
📚کتێب: کچەشای هەتاو
💎مژار: چیرۆک بۆ مناڵان
📝 نووسەر : داوید گرۆسمەن | David Grossman | دیوید گراسمن | דויד גרוסמן
وەرگێڕان لە ئاڵمانییەوە: دوکتور سۆران کوردپوور
🖊نیگارکێش: میشال رۆڤنێر
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»
یەکێک لە جیاوازییە هەرە بەرچاوی نێوان جیهانی منداڵ و گەوران بێگومان لەوەدایە کە خەیاڵ لە زەینی منداڵدا ڕۆلێکی گەورە دەگێرێ هەر ئەوەش دەبێتە هۆی جوانی و بگرە زۆر چەلیش گەورەتربوونی جیهانی منداڵان.
خەیال بەربەستێک ناناسێ و بەردەوام دەتوانێ پەرەبگرێ.
چیرۆکی «کچەشای هەتاو» چیرۆکێکە کە هەمووکەس هەمووڕۆژ دەتوانێ ئەزموونی بکات.
چیرۆکێک سەبارەت بە بایەخ پێدان بە شتە ساکارەکان کە لە ڕاستیدا بۆ جیهان و بە تایبەت ژیان زۆر گرینگن.
«داوید گرۆسمەن» نووسەری ئەو چیرۆکەیە خاوەنی زیاتر له بیست خەڵاتی ئەدەبییە، «میشال ڕۆڤنێر» بە شێوازێکی جیاواز، زۆر ساکار و مینیماڵ نیگارەکانی بۆ ئەو چیرۆکە کێشاوەتەوە کە هێندەیتر دەبێتە هۆی هەڵفڕینی خەیاڵ بە نێوان ڕستە و وشەکانی چیرۆکەکەدا.