Description
«گەنجی سەربەمۆر بەرگی ۵ و ۶»
ئەحمەد بەحری
چاپەمەنی: سەرای هێمن
بڵاوگە: ناوەندی ماد
وا وێده‌چی کاک ئەحمەد بەحری یەکێک له دوایین كه‌سانی ئه‌و كاروانه بێ كه هه‌تا ئێستا له بواری جۆربه‌جۆری به‌یتی موكریان‌دا كاریان كردووه. ئه‌و هه‌ل‌ومه‌رجه‌ی بەڕێزیان له‌ودا بۆ به‌یت ده‌ستی داوه‌ته قه‌ڵه‌م، سه‌رده‌مێكی غه‌ریبه. ده‌ورانی ئه‌و ژانره ده‌مێكه به سه‌ر چووه. ده‌ردی «بێگانه بوون له خۆ» خه‌ریكه بن‌وبنه‌وانی هه‌رچی ڕابردووه هه‌ڵده‌ته‌كێنێ. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئێمه پێمان ناوه‌ته دنیایه‌كی نوێ، به‌ڵام به كه‌م‌ترین توێشه‌ی ڕابردووه‌وه. کاک ئەحمەد له «گەنجی سەربەمۆر»دا به دوای ئەوەوە نیه له نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا له باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و ڕووداوانه بكۆڵێه‌وه، یان بۆچوونی مێژوویی نووسه‌ران بخاته چوارچێوەی ئه‌م كاره‌وه. ئەو ویستوویه ئه‌و ده‌قانه به وردی بپشكنێ و ئه‌وه‌ی پێویسته وه‌ک په‌راوێز لێیان زیاد بكا. خوێنەری بەرگەکانی ۵ و ۶‌ی زنجیرەکتێبی «گەنجی سەربەمۆر» دەتوانێ دەستی وە دەقە جۆراوجۆرەکانی بەیت‌گەلی «ناسر و ماڵماڵ»، «کەڵ و شێر»، «جوولەکان»، «لەشکری»، «ئاڕەحمان‌پاشا»، «ڕاوی سەلیم‌بەگ»، «کانەبی و نەعمان»، «کانەبی خوازێ» و بەندەکانی «ئازیزه» و «پایزه» و «سوارۆ» و «ئایشێ‌گوڵ» و هەروەها کۆمەڵێک حەیران‌ڕا بگا.