Sale!

فەرهەنگی ئاژەڵداری

نووسەر

عومەر ئیمام

مژار

فەرهەنگ

ISBN

978-622-7420-61-6

ژمارەی لاپەڕه

514

نۆرەی چاپ

یەکەم

849,200 تومان

مژارەکان: ,

Description

📚کتێب: فەرهەنگی ئاژەڵدری
💎مژار: فەرهەنگ
📝نووسەر: عومەر ئیمام
🖨وەشانخانە: مادیار

ئاژەڵداری بە مێژووی کۆنەوە، ژێرخانی ئابووری بەپێز و هێزی کوردستانە و هەر نەبێ سەرچاوەی بژیوی ئەم گەلە بەش‌ مەینەتە بووە. ئەم بەشەی ژیانی کوردان، لە رووبەری زەمانیدا خاوەنی کۆمەڵیک بابەتی سەرنجڕاکێشە و دەروویەکی گەشاوەشمان بە روودا دەکاتەوە. بۆ وێنە جیهانێکی پڕاوپڕ لە جوانی و جوانیناسی و ژیانێک کە لە ئامێزی کوێستانە سەربەرزەکانی کوردستان و لە سەر فەرشی سەوزی راخراوی سروشت و لە باوەشی راز و دەستەملانی لووتکە و لێوڕێژ لە خۆشەویستی و ساکاریمان پێشان دەدات!! تماشا؛ چەندە دڵڕفێنە بەردەبێر و بەربێر و هاوێر لە هەواری زەنوێری قەدپاڵ و سینگی چیا؟! ئەم ژیانە ئەفسووناوییە لەو پەڕی دڵگریدا خاوەن ئەدەبیاتێکی رەسەن و خۆماڵییانەیە، وشەکان وەک هەنگی بەهارانی سروشت لە سەر گوڵی لێوی شوان و بێری چڵاوچڵ دەکەن و سایکۆلۆژی ژیانێک لە لابەلای وشە و دەستەواژەکان وەک ئاوی بن رنوو و چاوی راساوی کانیاو لە خڕو چۆم و شیو و نەشیوان بریسکەی پیامێک لێدەدەن:

“چ خۆشە ژیانی سەربەست و ئازادی ئاژەڵداری لە هۆبەو هەوار و کوێستانە زەنوێرەکانی کوردەواری!”