Description
📚 کتێب: دنیای ئاڵا
👼 مژار: شێعر
📝 شاعیر: لەیلا بەهرامبەگی
📰 وەرگێڕ بۆ ئینگلیزی: عەبدولخالق یەعقووبی
🖍 نیگارکێش: ڕووناک سوڵتانی
📇وەشانخانە: تیتل و بیبل
🗞بڵاوگە: ناوەندی کتێبی ماد
📚The name of the book: Ala’s world
👼Topic: Poetry
📝Poet: Leila Bahrambeigi
📰Translator into English: Abdulkhlig Yaqubi
🖍Drawing: Roonak Sultani
کۆمەڵەشێعری “دنیای ئاڵا” بەپێی ستاندارد و پێوەرە زانستییەکان بۆ منداڵانی کەمتر لە شەش ساڵ نووسراوە و هەنگاوێکی جیددییە بۆ دەسپێکی پرۆسەی بە”ڕەخنەگر” و پرسیارکەر” کردنی منداڵانی سەردەم. نووسەر دەلاقەیەک بەرەوڕووی جیهانبینییەکی تازە لە دەقی منداڵانەدا دەکاتەوە و بە کەڵک وەرگرتن لە گێڕانەوە، مەفهوومە شێعرییەکان لە حاڵەتی تەوسیفدا ناهێڵێتەوە و بەردەنگ، بەردەوام لەگەڵ مەسئەلە شێعرییەکان ئاوێتە دەبێ و خۆی دەبێتە بەشێک لە ڕێوایەتەکە. منداڵ لە دەقێکی لەو چەشنەدا تا ڕادەیەک لە ئاستی ئۆبژەیەکی بێدەسەڵاتڕا دەگوازێتەوە بۆ سووژەیەکی خاوەن ڕۆڵ.