Description
کتێب: دەنکە هەنار «کۆمەڵێک هەقایەتی فۆلکلۆریی بۆ منداڵان»
مژار: فۆلکلۆر
کۆکردنەوەو داڕژتنەوە: سەڵاح پایانیانی
وێنە: ژاڵە یووسفی نژاد
وەشانخانە: مادیار«تیتل و بیبل»
ئه‌فسانه و هه‌قایه‌ته فۆلکلۆرییەکانی کوردی خافڵێنه‌ر و بارهێنه‌ری منداڵانی ئێمەن و هه‌ستی به‌پرسیاریان بۆ ناسینی ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌کان و دیارده ماددی و مه‌عنه‌وییه‌کان و پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی نێوان چینه‌کانی خه‌ڵک ده‌بزێون.
منداڵانی ئێمه به بیستنی ئه‌و ههقایهتانە ده‌گه‌ڵ دیارده‌کانی سروشتی ده‌وروپشت و تایبه‌تییه‌کانی فه‌رهه‌نگیی کۆمه‌ڵ شاره‌زا ده‌بن و هێدیهێدی پێوانه‌کانی بایه‌خیی دروست بیر کردنه‌وه و دروست جووڵانه‌وه، به‌پێی هه‌نجاره‌کانی فه‌رهه‌نگیی کۆمه‌ڵی خۆیان، فێر ده‌بن.
«دەنکەهەنار» کۆمەڵێک لەم هەقایەتە ڕەسەنانەی لەخۆگرتووە کە سەلاح پایانیانی، تۆێژەر و فەرهەنگنووسی ناسراو، کۆی کردوونەوە و بە زمانێکی بێ‌گرێ‌وگۆڵ دایڕشتوونەوە.